لە ساتەوەختی کوشتنی دۆسکی ئازاد، یەکسانی و ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ داوایان لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەدواداچوون بۆ کوشتنی دۆسکی بکەن و تاوانباری ئەو تاوانە بدرێتە دادگا. وە هەرەوەها یەکسانی داوای لەم حکومەتانە کرد کە بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە عێراق و لە کوردستان و دڵنیایان بکەنەوە کە سەر و ماڵیان پارێزراو دەبێت وە دەستیان دەگاتە دادپەروەری و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیان وەکو هەر تاکێکی تر ئەم کۆمەڵگایە.
بەڵام جێگەی داخە سەرەڕای ئەم بانگەوازە بەردەوامانە تاوەکو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم نەیانتوانیووە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵاواردن و توندتیژییە بەردەوامانەی کە هاوڕگەزخوزان و تەواوی ئەندامانی پەڵکە زێڕینە لە ناوچەکە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. تەنانەت هێشتا ڕێکخراوە ناوەخۆییەکانی بواری مافی مرۆڤ کە خزمەتگوزاری پێشکەشی کەسانی هاوڕەگەزخواز دەکەن دووچاری تۆقاندن و هەراسانکردن و هێرش دەبنەوە، هەندێکیان مۆلەتەکانیان لە لایەن حکومەتەوە هەڵوەشاوەتەوە.
لە ساڵڕۆژی کوشتنی دۆسکیدا، یەکسانی داوا لە حکوومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ دۆسکی و هەموو ڕزگاربووانی تری توندوتیژی و قوربانیانی تاوانی ڕق. هەروەها داوا لەم لایەنانە دەکەین کە هەنگاو بنێن بۆ پاراستن و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە عێراق و کوردستان و دڵنیاییان پێبدەن لە سەلامەتی سەر و ماڵیان، وەهەروەها دڵنیایان بکەنەوە کە دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان دەگات تاوەکو وەکو هەر تاکێکیتر ژیانیان دوور لە جیاکاری و توندوتیژی بکەن.