دەربارەی ئێمە

باشترین ڕێگەی کۆتایی هێنان بە جیاکاری و دووچاوەکی دژی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە پەروەردە و وشیارکردنەوەیە. لەڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە، هەوڵی بەردەستکردنی زانیاری و ناوەڕۆک دەدەین بە ئامانجی یارمەتیدانی بەرجەستەکردنی یەکسانی و پەسەندکردن بۆ هەمووان

ئێمە کێین؟

یەکسانی بزووتنەوەیەکە کە بۆ دادپەروەری و یەکسانی کۆمەڵایەتی تێدەکۆشێت. لە ڕێگەی بانگەشەی میدیاوە، کار لەسەر بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەکەین.

یەکسانی وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی درێژخایەنەی ڕق و کینە دروست بووە، کە نوێنەرایەتی نادروستی میدیا هانی دەدات.

لە ڕێگەی هێزی داکۆکیکاریی میدیایی و هۆشیارکردنەوە، هەڵە تێگەیشتنەکان دەخەینە پێش چاوی خەڵکی، و ڕێگە بۆ کۆمەڵگەیەکی لێبوردەتر خۆش دەکەین.

ئەرک

یەکسانی بۆ هێزپێدان بە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە، هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەبارەی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە، و بەرەنگاربوونەوەی لایەنگریی میدیا بوونی هەیە.

دیدگا

ئێمە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە و داهاتوویەکی ئارام دەخەینە بەرچاومان کە هەمووان هەست بە پارێزراوی بکەن، تاکەکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و ئازاد بن و قبوڵ بکرێن.

بەهاکان

چاندەکەمان پێکهاتووە لەو شێوەیەی کار دەکەین، چۆن کار دەکەین، و کێین. ئایدیالەکانمان گرنگن بۆ سەرکەوتنی داهاتوومان.