fbpx

هاوڕەگەزخوازان چی بکەن؟

هاوڕەگەزخوازان چی بکەن؟

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Sep 02, 2022

هاوبەشکردن:

09/22/2022

هەموو کەسێک و هەموو گرووپە بەرژەوەندخوزەکان ئارەزووی خۆبەستنەوەیان بە شووناسێکی دیاری کراوەوە هەیە و بە تاکە شووناسی ڕاستی دەزانن. کۆمەڵەی پەلکەزێڕین و تاکی هاوڕەگەزخوازیش خاوەن شووناسێکە کە لە زۆرینەی جیهاندا قەبوڵکراو نییە و لە دەیەکانی ڕابردوودا هەنگاو بۆ ئاسای بوونەوە و قەبوڵکردنی نراوە.

هەنگاونان بەرەو گشتگیربوون

لە شارێکی بچووک گەورە بووم. دایک و باوکم زۆر توند بوون و چەندین بەهای نەریتی کۆنەپەرستیان هەبوو. هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە هەستم بە جیاوازی لە خێزان و هاوڕێکانم دەکرد، بە شێوەیەک بوو کە نەمدەتوانی بە تەواوی بیخەمەڕوو، بەڵام هەستم دەکرد کە سەلامەت نییە بەدواداچوون یان پشکنین بۆ شووناسەکەم بکەم.

گشتگیر بوون بەو مانایەیە کە چالاکانە کاربکرێت بۆ دروستکردنی بۆشایی سەلامەت و پێشوازیکردن لە سەرجەم بیروڕا مرۆییەکان لە ڕێگەی قسە و کردارەکانەوە. هەندێک جار ئەوەی گەنجێکی هاوڕەگەزخواز پێویستی پێیەتی ئەوەیە کە یەکەم هەنگاو بۆ ناسینی خۆی و لێکۆڵینەوە لە سروشتی خۆی بکات.

مەبەست لەمە ئەوە نییە ئەگەر لەناو عێراق یان کوردستان دەژیت دەست بکەیت بە بانگەوازی ئاشکرا بۆ ئەوەی کە تۆ هاوڕەگەزخوازیت، هەرچەندە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە. بەڵکوو دەتوانیت کاربکەیت و تێبکۆشیت لەپێناو بیروڕاکەتدا بەبێ ئەوەی بیرت لەلای ئەوە بێت کە ئایا رۆژێک لە رۆژان کۆمەڵگا تۆ پەسەند دەکات یاخود نا، ئەمە چۆن؟ کە تاکی هاوڕەگەزخواز بە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هاوڕەگەزخوازی سروشتییە و ئاساییە ئەوا ئەوکات دەتوانێت ژینگەیەک بۆخۆی دروستبکات کە لە سنووری  دابونەریت، ئایین، کلتور دەربچێت.

کێشەکانی هاوڕەگەزخوازان

ڕاستییەکی گەردوونیی گەشەسەندنی مرۆڤ ئەوەیە کە هەموومان پێویستمان بە بینین و بیستن و گرنگیدان هەیە. بۆ گەنجانی هاوڕەگەزخواز، دۆزینەوەی ئەو قبوڵکردنە لە قوتابخانە، ماڵەوە، شوێنکار، یان لەلای هاوڕێکانت، دەوترێت وەکوو کوتینی ئاسنی سارد وایە بەڵام بە کارکردن بۆ ئاساییکردنەوەی هاورەگەزخوازی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەوە .دەتوانیت ئەو بیرورایە بشکێنین

بەپێی ڕاپرسیەکی گلینس (کە تۆڕی یەکسانی گەی و لیزبیەنەکانە) دەربارەی ژینگەی قوتابخانەکان بۆ پرسی جێندەر ئەنجامیداوە دەرکەوتووە 59.1%ـی خوێندکارانی هاوڕەگەزخواز هەستیان بە نائارامی کردووە لە قوتابخانە بەهۆی خواستە ڕەگەزییەکەیان، 42.5% بەهۆی دەربڕینی جێندەرەکەیان (Gender Expression) و 37.4% بەهۆی جێندەرەوە. نزیکەی یەک لەسەر پێنجی هەموو خوێندکارانی هاوڕەگەزخواز (17.1%) ڕایانگەیاندووە کە قوتابخانەکانیان گۆڕیوە بەهۆی هەستکردن بە نائارامی یان ناڕەحەتی لە قوتابخانەکەیان. هەروەها گەنجانی هاوڕەگەزخواز زیاتر لە هاوتەمەنەکانیان کە هاوڕەگەزخوازنین ناچارن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، کە بە نزیکی 40%ـی دانیشتوانی بێ ماڵ و حاڵی گەنجان پێکدەهێنن.

چارەسەر

ئەم دەرەنجامە نەرێنیانە کاتێک چارەسەر دەکرێن کە ئێمە وەک هاوڕێ، ئەندامانی خێزان، پەروەردەکار، پیشەییەکانی گەشەپێدانی گەنجان، رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی، و هەر ڕۆڵێکی تردا کە ئێمە دەهێنێتە ژیانی گەنجان، گشتگیر بین بەو واتایەی ببێتە بنەمای هەر لایەنێک کە لێکۆڵینەوە لە هاوڕەگەزخوازی بکات تاوەکو ئەو دەرئەنجامەی بۆ ڕوون ببێتەوە کە هاوڕەگەزخوازی بریتییە لە خۆشەویستی و مەترسی نیە بۆسەر هەر بیروباوەڕێکی دیکە لە چوارچێوەی دیموکراسیدا. بەپێی پرۆژەی ترێڤەر کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازییە، تەنها یەک کەسی کامڵ کە تاکێکی هاوڕەگەزخواز قەبوڵدەکات و بە ئاسای سەیری دەکات دەتوانیت ئەگەری خۆکوشتنی ئەو کەسە هاوڕەگەزخوازە 40٪ کەمبکاتەوە.

پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی و ئەوانەی کە خۆیان بە دیموکراتخواز دەزانن بە گشتگیری جەخت لەسەر مافەکان هاوڕەگەزخوازان بکەنەوە و بەبێ گوێدان بە چاند، ئایین، یاخود بیری تاکەکەسی، هەروەها نەبنە هۆکاری ئازاردان و دروستکردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڕەگەزخوازان.

پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی کار لەسەر بەردەستکردنی پرۆژەی هۆشیارکردنەوە و ڕاهێنان بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە و پشتگیری گەنجانی هاوڕەگەزخواز بکەن. پێویستە ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی باڵغبوندا هەست بە هاوڕەگەزخوازی خۆیان دەکەن فێربکرێن کە پێویستە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بکەن.

ئەم کارە پێویستی بە هەموومان دەبێت: لەرێگەی چالاکانە پێشخستنی بۆشایی گشتگیر و دووپاتکەرەوە لە ژیانی کەسی و پیشەیی خۆماندا، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ئەندامانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە بە تایبەت گەنجانمان، هەست بە بەخێرهاتن و پشتگیری بکەن.

لێرەدا چەند پێشنیارێک دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی چۆن ببیتە بەشێک لە چارەسەر لەگەڵ گەنجێک لە ژیانتدا و تۆش وەکوو هاوڕەگەزخوازێک چۆن بتوانیت ژیانت باشتر بکەیت. هەریەکێک لەم خاڵانە بە وتارێک زیاتری لەسەر ڕوون دەکرێتەوە و دەبێت بە پێنج بنەمای سەرەکی سەرکەوتنی تاکی هاوڕەگەزخواز.

خۆت پەروەردە بکە

هەوڵبدە لە مێژووی هاوڕەگەزخوازی و هەوڵەکانی کۆمەڵگەی پلەکەزێڕینە تێبگەیت. هەوڵ بدە لەگەڵ کەسانی دەروون ئارام، بەتایبەت ئەو هاوڕەگەزخوازانەی کە لەو وڵاتانە دەژین کە هاوڕەگەزخوازی تێیدا ئاساییە ئەگەر زانیت لە ژینگەکەی خۆتدا کەسێکی نزیکت نیە کە بتوانێت لێت تێبگات. هەوڵبدە بە جۆرێک لە جۆرە ئەرێنییەکان هەوڵی ئاسایکردنەوە و قەبوڵکردنی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ژینگەکەی خۆتدا بدەیت. بتوانیت توانسی باوەڕبەخۆبوون کە نەک تەنها یارمەتیت دەدات دەستپێکی سەرکەوتن بدۆزیتەوە بەڵکو رێگاکەشت نیشاندەدات کە چۆن بگەیت بە ئامانجەکەت. “پشتیوانی و هاندانی گفتوگۆکردن لە دەوری کتێب، فیلم، مۆسیقا و جۆرەکانی تری میدیا و چالاکییەکان کە بابەتەکانی هاوڕەگەزخوازی و دەنگە جیاوازەکانی هەموو کۆمەڵەکانی تێدایە. لەو رێگەیەوە تاکی هاوڕەگەزخواز دەتوانێت سەدان نموونەی سەرکەوتووی هاوڕەگەزخوازان ببینێت و ببێتە هاندەر بۆ سەرکەوتنی ئەو کەسە.

شەپۆلی کۆمەڵگە

هەندێک لە توێژەرەکان پێیان وایە هاوڕەگەزخوازان، بۆ ئەوەی لە کۆمەڵەکەیاندا ئازاد بن بە شەپۆلی دژایەتی کردنی هاوڕەگەزخوازی لە کۆمەڵەکەیاندا بڵێن نەخێر. لە کاتێکدا رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت رووبەرووی شەپۆلەکە ببنەوە هەتاوەکوو بتوانن ئازادبن و مافەکانیان بەرقەرار بکەن. رێگە راستەکە ئەوەیە کە رووبەرووی شەپۆلەکە ببیتەوە لەکاتێکدا بۆ خودی خۆت هەموو شتێک باش دەڕوات. شووناسی هاوڕەگەزخوازی کوردی دەبێت پەرە بە شووناسی «گوتی نا» بدات. بوگێرەی راپرسییەکەی بەپێی پرۆژەی ترێڤەر کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازییە، ئەو هاوڕەگەزخوازانەی کە رێژەی «گوتنی نا»یان بەرزە کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن بەبەراورد بەو کەسانەی کە رێژەی «گوتی نا»یان نزمە. واتا تێکۆشانی هاوڕەگەزخوازان لە پێناو ئاساییکردنەوەی هاوڕەگەزخوازی سوود بە تەندروسستی دەروونی کەسەکە دەگەیەنێت.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئاگاداربە لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لەوانەیە کەسی باشیان تێدا بناسیت، بە پێچەوانەوە بێت. رێکارە تایبەتەکان و شێوازی بەکارهێنانی تەندروست بدۆزەرەوە و هەوڵ بدە بە تەواوی پشتنەبەستیت بەو بەرنامانە بۆ دۆزینەوەی هاوڕێی چالاکی.

ببە بە چالاکوان

هەوڵی تێکۆشان لەپێناوی مافەکانت بدە. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باشترین هاوڕێت دەبێت بۆ ئەو کارە. ئەگەر دەتەوێت لە داهاتوویەکی نزیک ئازادانە و باشتر بژیت، پێویستە هەوڵی بۆ بدەیت. هاوڕەگەزخوازی سێکسکردن نییە بەتەنها بەڵکو جوڵانەوەیەکی خۆشەویستییە کە پێویستی بە هەوڵی هەمووان هەیە هەتا سەربکەوێت و ئاسای ببێتەوە.

پێویستە چی بکرێت؟

ئەگەر تۆ کەسێکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژیت بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەترسی لەسەر ژیانت هەیە، بە تایبەت لە دۆخێکدا ئەگەر خێزانەکەت زۆر نەریتپارێز بن. زۆرینەی کەیسی کوشتن و ئازاردانەکان ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە هاوڕەگەزخوازن. هاوڕەگەزخوازی لە وڵاتێکی وەکوو ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا یاسایی بووە، ترانسجێندەر لە چەند ساڵی ڕابردوو یاسایی کراوە و هێشتا هەندێک لە هەندێک ویلایەتەکانی ئەمریکا مشتومڕی کۆمەڵایتی لەسەرە و و مەترسی لەسەر کەسەکانیش هەیە. کەواتە بۆ هەندێک وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە هێشتا پۆشینی کراسێکی پەمەیی کێشەی لەسەرە ئەو جوڵەیە بۆ ئێرە قورسە و پێویستە پێش بڕیاری جێندەرگۆرێن، کەسەکە زۆر بە وریاییەوە لێی بکۆڵێتەوە و خۆی بۆ ئەو دەرەنجامانە ئامادە بکات کە رووبەرووی دەبێتەوە.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts