fbpx

هاوڕەگەزخوازی لە ئاژەڵەکاندا

هاوڕەگەزخوازی لە ئاژەڵەکاندا

Goran Y.

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Jun 08, 2022

هاوبەشکردن:

06/28/2022

یەکێک لەو ئەرگومێنتانەی کە بەردەوام دەکەوێتە بەر گوێمان ئەوەیە کە هاوڕەگەزخوازی ڕەفتارێکی سروشتی نییە و سروشت هاوڕەگەزخوازی ڕەت دەکاتەوە بەڵام زانایان و پسپۆران ڕایەکی تریان هەیە و ئەوەیان سەلماندووە کە هاوڕەگەزخوازی تەنانەت لە جیهانی ئاژەڵانیش بەدیکراوە وە تەواو دیاردەیەکی سروشتی و زگماکییە هیچ پەیوەندی بە زاوزێکردنەوە نییە بەڵکو پێویستییەکی غەریزەییە.

لە هەواڵێکدا کە لە ئیندیپندێنت بڵاوکراوەتەوە لە ماسای مارا لە کینیا، دوو شێری نێر بە خشپەیی چوونە ناو دارە دارۆچکەکانی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی جووتبوون. ئەم ساتە ناوازەیە لە لایەن فۆتۆگرافەرێکی گیانلەبەرە کێوییەکان تۆمارکراوە دوای ئەوەی هەر دوو شێرە نێرەکە بۆ چەند ساتێکی تەنیایی لەگەڵ یەک بوون.

فۆتۆگرافەر پاول گۆڵدشتاین کە لە هەمان کات ڕێبەرە لە ئێکسۆدس ترافیلز وە هاوبەشە خاوەنی کەمپی کیچێچیێشە لەسەر ڕەفتاری ناوەزەی سۆزداری نێوان ئەو دوو شێرە دەڵێت (دوو نێری ئەلفای سەرنجڕاکێشمان لە ڕووناکی تەواودا بینی، دوای ماوەیەک پێکەوە وەستان دواتر ئەوەی ڕوویدا زۆر سەرنج ڕاکێش و لەبیر نەکراو نەبوو).

پاول روونیشیکردەوە لە کاتێکدا ئەو جووتبوونە زۆری نەخایاند بەڵام دوای ئەوەی دوو شێرە نێرەکە کرداری جووتبوونیان تەواو کرد، هەردوو شێرەکە خەریکی گۆڕینەی سۆز و خۆشەویستی بوون، کردەوەیەک کە ڕەنگە لە نێوان دوو ئەندامی زایەندی جیاوازیشدا ڕوونەدات.

توێژینەوەیەک: هاوڕەگەزخوازی سروشتی و تەندروستە

ئەوە یەکەم جار نییە کە دوو شێر لە هەمان زایەند کرداری جووتبوون ئەنجام بدەن لە باخچەی ئاژەڵانی یۆرکشایر لایف لە بەریتانیا دوو شێری نێر لە بەردەم شێرە مێیەکانی باخچەکە خەریکی کرداری جووتبوون بوون پێکەوە. رۆس بریجیس وێنەگر لە باخچەی یۆرکشایرەو بە رۆژنامەی ئیندیپندێنتی وت کە ئەو دوو شێرە نێرە و شێریکی مێ لە یەک کۆمەڵە بوون، لە ناکاو یەکێک لە شێرە نێرەکان بازیدایە سەر پشتی شێڕە نێرە هاوڕێکەی جووتبوو لەگەڵی.

بەڵێ! هاوڕەگەزخوازی لە نێوان ئاژەڵانیش تێبینیکراوە

لە راپۆڕتێکدا کە لەساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن رۆژنامەی مێدیکال نیوز لینک بڵاوکراوەتەوە هاتووە کە تا وەکو ئێستا ڕەفتاری هاوڕەگەزخوازی لە ١٥٠٠ جۆری ئاژەڵی جیاوازدا تێبینیکراوە هەر لە شیردەرەکانەوە تا دەگاتە قەرقەوش و کرمەکان.

زانا و پسپۆر لە بواری ئاژەڵان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩٧٣ کۆنراد لۆرێنز لێکۆڵینەوەی لە سەر ڕەفتاری بەشێکی زۆری بوونەوەران کردووە هەر لە پریماتەکانەوە تاوەکو مشەخۆرەکان، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی، بە شێوەیەکی متمانەپێکراو ٤٥٠ جۆری بوونەوەری تۆمارکردووە کە ڕەفتار و چالاکی هاوڕەگەزخوازی پیشان دەدەن. لەوانە جووتبوون و پەیوەندی سۆزداری و هاوبەشیکردن، .تەنانەت بەشێک لەو بوونەوەرانە کە ڕەفتاری هاوڕەگەزخوازی تێیاندا بەدیکراون لەگەڵ هاوتاکەکانی هەمان زایەندی خۆیان پێکەوە خەریکی ڕەفتاری بەخێوکردنی بەچکە بوون

دوای چەندین ساڵ، توێژینەوەک کە لە لایەن دکتۆر ناتان بەیلی لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، لێکۆڵینەوە و تێبینییەکانی کۆنرادی پشتڕاستکراوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە کرداری هاوڕەگەزخوازی لە نێوان هەموو جۆرە ئاژەڵەکاندا تێبینیکراوە.

نموونەی ڕەفتاری هاوڕەگەزخوازی لە سروشتدا زۆرن، ناسراوترین ئاژەڵ کە تێیدا کرداری هاوڕەگەزخوازی تێیدا بەدیکراوە شامپانزییە کە نزیکترینە لە مرۆڤ. دۆلفینەکانیش دەتوانن دوانەی درێژخایەنی هاورەگەزخوازی پێکبهێنن و تێبینکراوە کە ئەو ڕەفتارە لە نێو نێرە و مێیەکانی دۆلفین بەدی دەکرێ.

چالاکی کرداری سێکسی هاوڕەگەزخوازی لە نێوان زەرافە نێرەکان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ چالاکی نێوان نێر ومێ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێژەیەکی زۆری زەرافە خواستی ڕەگەزییان بۆ هاوڕەگەزی خۆیانە. ئەم ڕەفتارە لە ناو کۆتر و فیل و لەقلەق وبەترق و مەڕەکانیش بەدی کراوە. پسپۆران لەسەر ئەوە کۆکن کە ڕەفتاری هاوڕەگەزخوازی لە ناو ئاژەڵاندا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ناو هەمان کۆمەڵە بەهێزتر دەکات.

 

 

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts