fbpx

بیروڕا: نابێت کەسایەتییە ئایینییەکان لەسەر بابەتە جێندەرییەکان بدوێن

بیروڕا: نابێت کەسایەتییە ئایینییەکان لەسەر بابەتە جێندەرییەکان بدوێن

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Oct 01, 2021

هاوبەشکردن:

10/16/2021

بۆچی کەسایەتییە ئاینییەکان ڕێگەیان پێ دەدرێت لەسەر بابەتە جێندەرییەکان و ڕووتێکردنی سێکسی یاخود خواستی ڕەگەزی بدوێن، لەکاتێکدا ئەم بابەتانە هەموو پسپۆڕی خۆیان  هەیە؟ زۆرێک لە خەڵکی دادەنیشن گوێ لە کەسایەتییە ئایینییەکان دەرگن کاتێک باسی چەند بابەتێک دەکەن کە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بە بواری خوێندن و پسپۆڕی ئەوانەوە نییە، بە نموونە ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیان بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و یەکسانیی جێندەری هەیە. نەک هەر لە ناوەڕۆکی بابەتەکان شارەزاییان نییە، بەڵکو زۆریان نازانن دەستەواژە دروستەکان چین کە پێویستە بەکاری بێنن لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەریان.

چەندین جار کەسایەتی ئایینیمان بینیوە کە بە ئەنقەست وشەی دروستی «هاوڕەگەزخواز» بەکار نابەن و وشەی وەک «هاوڕەگەزباز» بەکار دەبەن، تەنانەت هەندێک جار پەنا دەبەنە بەر وشەی نەشیاوی وەک «تەنتە»، «دوودەگی»، و کۆمەڵە وشەیەکی تر کە نابێت بەکار بهێندرێن. ئەمە وامان لێ دەکات بیر بکەینەوە: ئایا بەڕاستی ئەم کەسانە لێوەشاون کە پلاتفۆرمیان بدرێتێ تاکوو باسی ئەو بابەتانە بکەن؟ ئەگەر بە شێوەیەکی لایەنگرانە بیر نەکەینەوە، وەڵامەکە «بێگومان نەخێر»ە. کەسێک قۆڵێکی بشکێت دەچێت بۆ لای دکتۆری چاو تیماری بکات هەر لەبەر ئەوەی پێشگری دکتۆر بە ناوەکەیەوەیە؟ ئەم بابەتەش هاوشێوەیە، پێویستە گوێ لەو کەسانە بگرین کە ژیانی خۆیان بۆ ئەم بابەتە تەرخان کردووە و پسپۆڕییەکەیان ئەوەیە لەسەر ئەم بابەتانە بدوێن.

 ئایین پێویستە لەم پرسە کۆمەڵایەتییانە جیا بکرێتەوە، هەر کەسێک هەر بیر و ڕایەکی ئایینی هەیە، مافی خۆیەتی، بەڵام بە هیچ شێوەیەک نابێت ڕێگەیان پێ بدرێت کە دەست وەربدەنە ژیانی تایبەتی هیچ کەسێک و بەسەر هیچ لایەنێکەوە ببن بە پۆلیسی ئەخلاق. تۆ کە جیاڕەگەزخوازیت، لە کەسێکی هاوڕەگەزخواز باشتر نیت بە هیچ جۆرێک؛ تەنیا جیاوازی تۆ و کەسێکی هاوڕەگەزخواز ئەوەیە کە حەزێکی سێکسیی جیاوازتان هەیە.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts