fbpx

کۆمەڵێک لەو بیروبۆچوونە هەڵانەی کە تا ئێستا لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا باون سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازی

کۆمەڵێک لەو بیروبۆچوونە هەڵانەی کە تا ئێستا لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا باون سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازی

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Oct 05, 2021

هاوبەشکردن:

10/29/2021

بەدرێژایی مێژوو و هەتا ئەمڕۆ، کۆمەڵێک بیرووڕای هەڵە لەبارەی تاکەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە باو بوون. هەر لەسەر بنەمای ئەم هەڵە تێگەیشتنانە، نەک تەنها کاریگەری لەسەر تەواوی سێکتەر و داینامیکی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵەكە هەبووە، بەڵکوو ڕووبەڕووی چەندین جۆر لە تاوان و توندوتیژی و دووچاوەکی بوونەتەوە. لە کۆتای سەدەی نۆزدەهەمەوە لێشاوێکی زانستی لەلایەن زانایانی دەرونپزیشکی وڵاتانی ڕۆژئاواوە سەریهەڵدا، لەناویاندا خوێندن و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر شووناسی جێندەری، خواستی ڕەگەزی، و پاڵنەرە سێکسیەکانی مرۆڤ، کە گۆڕانکاری یەکجار گەورەی لێکەوەتەوە؛ بەڵام ئەم لێشاوە زانستییانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان زۆر کەم بوو، یاخود هەر نەبوو. ئەویش بەهۆی زاڵیی ئایین لە تەواوی پێکهێنەرەکانی چاندەکان و پڕۆسەی بە کۆمەڵایەتی کردنی تاکەکان، بەم جۆرەش چەندین بۆچوونی کۆن و نازانستی نەوە بۆ نەوە گوازراونەتەوە.

هاوڕەگەزخوازی هەستێکی نامۆ و ناسرووشتییە

لە ڕاستیدا ئەم بۆچوونە هەڵەیە و زیاتر دەگەڕێتە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکان نامۆن بە هەر شتێک کە لە دەرەوەی چوارچێوەی ژیانی هێترۆنۆرمەتیڤ (ژیانی جیاڕەگەزخوازی) بێت، بۆیە بە حاڵەت خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، نەک سرووشتی کەسێک. لەڕاستیدا، هاوڕەگەزخوازی لە ڕووی زانستی دەروونناسییەوە بە یەکێک لە ڕووتێکردنە سێکسییە سروشتییەکانی مرۆڤ دادەنرێت و لە زۆرینەی بوونەوەرەکانی تریشدا بەدیکراوە.

هاوڕەگەزخوازی شڵەژانێکی دەروونییە و دەکرێت بگۆڕدرێت

بەهۆی نامۆبوونی کۆمەڵگا بە بابەتی هاوڕەگەزخوازی، کۆمەڵێک شیکاری نادروست دەکرێت لەلایەن کەسانی ناپسپۆڕەوە. ئەم بۆچوونە بە تەواوی هەڵەیە چوونکە هاوڕەگەزخوازی بەشێکە لە کەسایەتی و بوونییەتی مرۆڤ. نەخۆشییەک یاخود تێکچوونێکی دەروونی و بایۆلۆژی نییە تا چارەسەر بکرێت و هەوڵی گۆڕانی بۆ بدرێت. لە ساڵی ١٩٧٣ کۆمەڵەی دەروونپزیشکیی ئەمریکی هاوڕەگەزخوازییان لە ڕیزبەندی شڵەژانە دەروونییەکان دەرکرد. لەگەڵ ئەوەی لە بنەڕەتدا خستنە ناو ڕیزبەندییەکە بێبنەما بوو و بە پشتبەستن بە بەڵگەی پێویست ئەنجام نەدرابوو. لە ڕووی مێژوویشەوە، هاوڕەگەزخوازی هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە زۆرێک لە شارستانیەتەکان بەدیکراوە. بە نموونە، لە شارستانی یۆنانی کۆن هاوڕەگەزخوازی بە پیرۆزترین فۆڕمی خۆشەویستی دانراوە.

هاوڕەگەزخوازی تەنها بۆ سێکسکردنە

یەکێکی تر لە بۆچوونەکان ئەوەیە کە هاوڕەگەزخوازی تەنیا بۆ تێرکردنی پاڵنەری سێکسییە، ئەمەش تەواو هەڵەیە، پاڵنەری سێکسی تەنیا بەشێکی ژیانی کەسانی هاوڕەگەزخوازانە، بە هەمان شێوەی جیاڕەگەزخوازان، کەسانی هاوڕەگەزخوازیش هەست و سۆزی ئەویندارییان بۆ هاوڕەگەزی خۆیان هەیە.

هاوڕەگەزخوازی لە دەرئەنجامی دەستدرێژیی سێکسی لە منداڵیدا سەر هەڵدەدات

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو و زانستی لەسەر پەیوەندی ئەرێنی نێوان هاوڕەگەزخوازی و دەستدرێژی سێکسی لە منداڵیدا، یاخود لە هەر قۆناغێکی دیکەی ژیاندا بوونی نییە. لە ڕووی زانستی دەروونشیکارییەوە، سیگمۆند فرۆید، زانای دەروونشیکاری، لە بیردۆزەیەکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو کە هەموو مرۆڤەکان بە دووڕەگەزخوازی لەدایک دەبن، ئەمە نامۆبوون نییە، بەڵکوو قۆناغێکی گەشەی سێکسیی مرۆڤە.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts