fbpx

چالاکوانانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجام دەدەن وەک ڕێزلێنانێک لە دۆسکی ئازاد

چالاکوانانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجام دەدەن وەک ڕێزلێنانێک لە دۆسکی ئازاد

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Feb 09, 2022

هاوبەشکردن:

02/05/2022

٥ی شوبات، ٢٠٢٢

چالاکوانانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە کۆلنی ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجام دەدەن وەک بەشێک لە کەمپینی دادپەروەری بۆ دۆسکی ئازاد، ئەو ژنە ترانسجێندەرە ٢٣ ساڵانەی کە لەلایەن براکەوەی کوژرا.

لە ماوەی هەفتەی پێشوودا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە تووڕەیی خۆیان بە بەشداریکردن لە کەمپینی دادپەروەری بۆ دۆسکی ئازاد دەربڕی. کەمپینەکە ٣١ی کانوونی دووەم دەستی پێ کرد، بە کورتی دوای ئەوەی پۆلیس جەستەی دۆسکی ئازادیان دۆزییەوە دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی.

لە لێدوانێکدا بۆ یەکسانی، شیرین قوڕەیشی، چالاکوانی مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە وتی: «ئەگەر بمەوێ کۆمێنتێک بدەم، ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی میدیاکانی کوردستانی بکەمەوە، هەرچەندە بابەتی تر زۆرە باسی بکەم. میدیاکان لەناو ڕاپۆرتەکانیان نایانەوێت قبووڵی بکەن کە ژنێک کوژراوە، لە ڕاپۆرتەکان وەک ‘گەنجێک’ ناوی دەبەن. ئەرکی ڕێکخراوەکانی مافی ژنانیشە لە کوردستان کە لەسەر ئەو بابەتە بدوێن. پێویستە ئەو بکوژە ناو و وێنەی بڵاو بکرێتەوە، وەک بکوژێک، نەک وەکوو برای [دۆسکی].»

پشکۆ زەندی، چالاکوانی مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە «تاوانبار تەنها یەک کەس نییە، بەڵکو ئەو سیستمەیە کە تاوانبار گەورە و پەروەردە دەکات»، هەروەها گووتی کە «دەبێت کەیسەکەی دۆسکی بە ئەنجامێک بگات، بەهەمان شێوەی هەر شوێنێکی تری ئەم دنیایە. تاوانبار هێشتا لەناوماندایە و دێت و دەچێت، کەسیش نازانێت کێیە. کەسێک ڕەحم بە خوشکەکەی خۆی نەکات، بە هیچ کەسێکی تریشی ناکات».

ژیار عەلی لە لێدوانێکدا بە یەکسانی وت «کەمپینی هاشتاگەکە ئامادەکارییەک بوو بۆ شتێکی گەورەتر. ناوەستین تاکوو دادپەروەری بۆ دۆسکی بەدەست نەهێنین. ئەم کوشتنە بێواتایانە دەبێت ڕابگیرێن.»

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts