fbpx

حکوومەتی هەرێم ڕاگەیاندنامەی لەسەر کەیسەکەی دۆسکی ئازاد بڵاو کردەوە

حکوومەتی هەرێم ڕاگەیاندنامەی لەسەر کەیسەکەی دۆسکی ئازاد بڵاو کردەوە

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Feb 06, 2022

هاوبەشکردن:

02/03/2022
مەکتەبی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر کەیسی کوژرانی دۆسکی ئازاد بڵاو کردەوە، کە لە ٣١ی کانوونی دووەمدا لەلایەن براکەوەی کوژرا لە شاری دهۆک. ڕاگەیاندنەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بە ناوی وینترۆپ رۆجەرز بۆ یەکەمین جار لە تویتەر بڵاوکرایەوە.
 
«فەرمانی دەستگیرکردن بۆ گومانلێکراوی کەیسی کوژرانی کچە ترانسەکەی دهۆک دەرچووە. لە دووشەممە، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پۆلیسی دهۆک لەسەر لاشەی کچێکی ترانس ئاگادار کرانەوە کە فیشەکی پێوە نرابوو و لە گوندێک لە دهۆک بەجێهێڵرا بوو.»
 
«بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان و وتەی ئەندامانی خێزانی دۆسکی، دەرکەوتووە کە دۆسکی ئازاد لەلایەن براکەوەی کوژراوە و لاشەکەی فڕێ دراوە چەند ڕۆژێک پێش دۆزینەوەی.»
 
«پۆلیسی دهۆک و دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاستەوخۆ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە. دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆک فرمانی دەستگیرکردنی بۆ گومانلێکراوی تاوانەکە دەرکردووە بەپێی ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی، کە پەیوەندیدارە بە کوشتنی پلانبۆداڕێژراوەوە.»

«دەزگا ئەمنییەکان ناوی گومانلێکراویان بە گشت فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکان داوە، و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. هەرچۆنێک بێت، گومانلێکراو پێش دۆزینەوەی لاشەی دۆسکی ئازاد ڕای کردووە لە وڵاتەکە.»
 
«گومانلێکراو ٨ ساڵ لەمەوپێش کوردستانی بەجێهێشتووە و لەو کاتەوە لە یەکێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان ژیاوە. لە نێوان ١٧ و ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە.»
 
بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان، بکوژەکەی دۆسکی، کە ناوی چەکدار ئازادە، ٨ ساڵ لە بەلجیکا ژیاوە، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەم زانیارییەی دڵنیا نەکردووەتەوە. شیرین قوڕەیشی، چالاکوانێکی مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، بە یەکسانی ڕاگەیاند «پێویستە حکومەت ناو و وێنەی بکوژەکەی دۆسکی بڵاو بکاتەوە، نەک لەژێر ناوی براکەی دۆسکی، بەڵکو لەژێر ناوی بکوژەکەی دۆسکی.»
 
کۆتا پەرەگرافی بڵاوکراوەکە لە تویتەر خەمی لە نێوان چالاکوانان و کۆمەڵێک کەسایەتی تر دروست کرد، ئەویش لەبەر لێڵی و ناڕوونی مەبەستەکەی.
 
«سەرەڕای ئەوەی هەندێک دیاردە هەن کە پێچەوانەی یاسا و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام ئەم دیاردانە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و دادگاکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. هەرێمی کوردستان هەر شوێنێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ پڕاکتیزەکردنی ئازادییە تاکەکەسییەکان.»

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts