fbpx

ڕێکخراوەی عێراق کویر: «ژنانی ترانسجێندەر بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر و بەرچاو بەدەست جیاکاری و توندوتیژی و دەستدرێژییەوە دەناڵێنن»

ڕێکخراوەی عێراق کویر: «ژنانی ترانسجێندەر بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر و بەرچاو بەدەست جیاکاری و توندوتیژی و دەستدرێژییەوە دەناڵێنن»

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Apr 05, 2022

هاوبەشکردن:

04/25/2022
ڕاپۆرتێک کە بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو ڕێکخراوی ئاوترایت و عێراقکویردا ئەنجامدراوە تیشک دەخاتە سەر دیاریکردنی کێشە هەنووکەییەکان و قەیرانە مرۆڤایەتییەکانی ڕووبەڕووی ژنانی هاوڕەگەزخواز دەبنەوە لە عێراقدا.

هەرچەندە کە عێراق چەندین گرێبەستی جیاوازی لەبارەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ئیمزاکردووە تا هەموو جۆرەکانی جیاکاری کەمبکاتەوە هاوشێوەی سیداو و گرێبەستی کۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبارەی مافە شارستانی و سیاسییەکان (ئای سی سی پی ئاڕ).

ناوەڕۆکی ڕاپۆرت

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێ داوە کە: عێراق بەشدارە لە   هەندێک لە بەندەکانی نێو گرێبەستی CEDAW، وەک بەندەکانی (F) و (G) کە نەتەوەکان هاندەدات تا چاکسازی و گۆڕانکاری لەو یاسایانەدا بکەن کە دەبنە هۆی جیاکاری لە دژی ژنان. سەرەڕای ئەمەش، پەیمانی لەگەڵ پڕۆتۆکۆڵی ئارەزوومەندانەی سیداو بەستووە کە ڕێگا بە تاکەکانی وڵاتەکە دەدات سکاڵا بەرزبکەنەوە تا کۆمەڵەی کەمکردنەوەی جیاکارییەکان هەڵسەنگاندن ئەنجامبدەن بۆ ئەو دەقانەی یاسا عێراقییەکان هاوتا نین لەگەڵ سیداودا. لەهەمانکاتدا، ئەو لایەنانەی ئای سی سی پی ئاڕیان ئیمزاکردووە دەبێت پەیڕەوی ئەو دەقانە بکەن کە بەرپرسە لە پاراستن و بەرگریکردن لە مافی خوددەربڕین و ئازادی و ئاسایشی تاکەکان، هەروەها هاوڕایە کە هەنگاوبنێت بۆ پاراستنی ئەم مافانە. عێراق، کە لەساڵی ١٩٧١دا ئەم پەیمانانەی ئیمزاکردووە، زۆر دوورە لە پەیڕەوکردنیان.

حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەرگیز هیچ کەسێکییان دەستگیر نەکردووە لەسەر ئەنجامدانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر و خواستی ڕەگەزی، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەژداربووە لەو توندوتیژیانەی لە دژی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە ئەنجامدراون.

لەڕێگای گرتن و سوکایەتیپێکردن و ئازاردانەوە، و بەبێ بەردەستبوونی نوێنەری یاسایی، لە یازدەی ئەپڕێڵی ساڵی ٢٠٢١دا، هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی بە لایەنی کەمەوە هەشت کەسی هاوڕەگەزخوازییان دەستگیرکرد، کە سەرەتا بە سزادانی بێڕەوشتان ناویان لێنا، دواتر بیانوویان بۆ دەستگیرکردنییان هێنایەوە، بەو بیانووەی گوایە ئەو دەستبەسەرکراوانە کاری لەشفرٶشییان ئەنجامداوە. هەروەها لە کاتی لێکۆڵینەوەدا پۆلیس مامەڵەیەکی خراپی لەگەڵیاندا ئەنجامدابوو، بۆ نموونە زۆرییان لێکرابوو لەبارەی سێکسوالیتی و شوناسی جێندەرییانەوە زانیارییان بدەنێ.

ژنانی ترانسجێندەر بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر و بەرچاو بەدەست جیاکاری و توندوتیژی و دەستدرێژییەوە دەناڵێنن، لەناویاندا دەستدرێژی سێکسی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یاسایی و خێزان و دراوسێ و پاشان بێگانەوە.

عێراقکویر باس لەوە دەکات کە مەحاڵە ژنانی ترانسجێندەر بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز ئەنجامبدەن یاخود چارەسەری هۆڕمۆنی بەکاربهێنن. کەسانی ترانسجێندەر، بەوانەشەوە کە کە چارەسەرییەکانی نەشتەرگەری و هۆڕمۆنی بۆیان بەردەستن لە دەرەوەی وڵات وەک ئێران، هێشتا ڕووبەڕووی چەندین بەربەست دەبنەوە لە نوێکردنەوەی دۆکیومێنتە یاساییەکانیاندا کە لەگەڵ رەگەزە نوێیەکەیاندا دەگونجێت. ئەوەی کە ناتوانن شوناس و ناسنامە و بەڵگەنامە یاساییەکانیان هاوتا بکەنەوە لەگەڵ دەربڕینە جێندەرییەکانیندا کەسانی ترانسجێندەر دەخاتە مەترسی توندوتیژی و بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە پێویستییەکان، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی توندتربوونی ئاڵەنگارییە دەروونییەکانییان.

پێشنیارەکانی کۆتایی

وە یەکێک لەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ بەردەوامبوونی عێراق لەپاش چەندین ململانێ، پێویستە مافەکانی تەواوی هاوڵاتییان دەستەبەربکرێن، لەناویاندا ژنانی ترانسجێندەر، هاوتا لەگەڵ ئەو بەڵێننامە نێودەوڵەتییانەی عێراق لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە ئیمزایکردوون. هەروەها کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان دەبێت فشاربخەنە سەر عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی بە جیاکارییەکان و توندوتیژییەکان لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی و شوناسی جێندەری و دەربڕینە جیاوازەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بهێندرێت. ئەو ڕێکخراوانەی بە تایبەتی کار بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری دەکەن لە عێراق دەبێت بەتایبەتی بەرگری لە مافەکانی ژنانی نێو کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بکەن وەک بەشێک لە ڕاسپاردەکانییان. لەکاتێکدا بەرگریکارانی گروپە لۆکاڵییەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە و مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان کە لەنێر عێراق و کوردستاندا کاردەکەن دەبیت لە ڕووی دارایی و تەکنیکییەوە بەپێی پێویست پاڵپشتی بکرێن، تا کۆتایی بە جیاکارییەکان لەسەر بنەمای شووناسی جێندەری و خواستی ڕەگەزی بهێندرێت.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts