fbpx

چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان

چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان

Goran Y.

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Jul 08, 2022

هاوبەشکردن:

07/09/2022

نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان بە کۆمەڵیک نەخۆشی و هەوکردن دەگوترێت کە لە ڕێگەی دەم و ئەندامی نێرینە و مێینە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە. هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونیان بەو هەوکردن و نەخۆشییانە هەیە لە هەر تەمەن و زایەندێک بن بە بێ جیاوازی ئاراستە و خواستی ڕەگەزی کەسەکە.

بە گشتی هەوکردنە سێکسییەکان لە ڕێگەی بەرکەوتنی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە، دەکرێ ڤایرۆس و مشەخۆرەکان کە دەبنە هۆکاری نەخۆشییە سێکسییەکان لە ڕێگەی خوێن و مەنی و تۆ و دەردراوەکانی تری لەشەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازڕێنەوە. لە هەندێک حاڵەتدا ئەم هەوکردنانە دەکرێ لە ڕێگەی بەرکەوتنی نا سێکسییش بگوازڕێنەوە، وەک لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە لە کاتی دوو گیانی یان منداڵبوون، یاخود لە ڕێگەی گواستنەوەی خوێن و یان هاوبەشیکردنی دەرزی.

هەمیشە نیشانەکانی نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان لە کەسی تووشبوو دەرناکەوێ، لەوانەیە ئەم نەخۆشییانە لە کەسانێکەوە بگوازرێنەوە کە بە ڕواڵەت تەندروستن یاخود ئاگاداری تووشبوون بەو نەخۆشییانە نین. هەوکردنی جگەر، نەمانی بەرگری لەش ئێچ ئای ڤی، سیفلیس و کلامیدیا و سۆزی نموونەی بەشێک لەو هەوکردنانەن کە دەکرێت لە ڕێگەری چالاکی سێکسی و ناسێکیش بگوازرێنەوە.

ئەگەرچی بەشێک لەو هەوکردنانە چارەسەر دەکرین بەڵام ڕەنگە بەشێکیان پێویستی بە کاتی زیاتر هەبێت هەر بۆیە پێویستە خۆپارێزی لەم نەخۆشییانە بکرێ ئەویش بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێگایانەی خوارەوە:

دوورکەوتنەوە لە سێکس کردن لەگەڵ کەسی توشبوو

لەوانەیە هاوبەشەکە ئاگاداری تووشبوونی لایەنی بەرامبەر نەبێت کە تووشی هەوکردنێکی سێکسی بووە بەڵام دەکرێت تێبینی هەبوونی برینێک لە ئەندامی نێرینە و مێینە یان پەڵەیەک لەم شوێنەدا بکرێ هەر بۆیە هاوبەشەکە دەتوانێ خۆی لە کرداری سێکسی بە دوور بگرێت هەتاوەکو پشکنینی تایبەتیان بۆ ئەنجام نەدرێت تا هۆکاری دەرکەوتنی ئەو برینانە ڕوون ببێتەوە.

پاک ڕاگرتنی شوێنی ئەندامی نێرینە یان مێینە

هەوکردنەکان یاخود نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان بە هۆی هەوکردنی بەکتریا، ڤایرۆس یاخود مشەخۆرەوە ڕوودەدەن هەر بۆیە پاک ڕاگرتنیکان دەبێتە هۆی پاراستنیان لە هەر کێشەیەکی تەندروستی. دەکریت شوێنی ئەندامی نێرینە یان مێینە بە باشی و بە کارهێنانینی پاککەرەوەکی دەرمانی تایبەت تەعقیم بکرێت و پاک ڕابگیرێت. پێویستە دوای ئەنجامدانی سێکس شوێنی کۆ ئەندامی نێرینە یان مێینە بشۆردرێت. هەروەها گۆڕینی بەردەوامی پادی تایبەت بە شێوەیەکی ڕۆژانە یاخود لە کاتی سووڕی مانگانە یارمەتی خۆپارێزی زیاتر دەدات.

بەکارهێنانی کۆندۆم لە کاتی سێکس کردن

یەکێک لە ڕێگاکانی خۆپاراستن لە هەوکردنە سێکسییەکان بەکارهێنانی کۆندۆمە. لە ڕاستیدا کۆندۆم یارمەتیدەرێکی زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری گواستنەوەی هەوکردنی سێکسی.

کۆندۆم پارچەیەکی لاستیکی تەنکە کە لە لاتەکس دروستکراوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بکات، هەروەها کۆندۆم چەندین جۆری لە بازاڕ و دەرمانخانەکان هەیە، بۆیە پێویستە کۆندۆمی بەکارهاتوو کوالێتی باش و قەبارەی گونجاو بێت تاوەکو لە کاتی سێکس کردندا تووشی دڕان و لەتبوون نەبێت.

دوورکەوتنەوە لە هاوبەشیکردنی خاولی و جلی ژێرەوە و کەلوپەلی سەرتاشین

دەکرێ خاولی و جلی ژێرەوە ببنە هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان، هەر بۆیە یەکێک لە ڕێگاکانی خۆپارێزی لەو نەخۆشییانە ئەوەیە کە خاولی و جلی ژێرەوە لەگەڵ کەسێکی تر نەگۆڕیتەوە. هەروەها گرنگە هەر کەسێک کەل و پەلی سەرتاشین و کەرستەی پاککەرەوەی کەسی تایبەت بە خۆی بەکاربێنی و هەروەها دەبێت ئەم کەرستانە ناوە ناوە پاکبکرێنەوە و تەعقیم بکرێن تاوەکو بە دوور بن لە پیسی و نەبنە هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی.

سەردانیکردنی پزیشک و بەدواداچوونی بەردەوام

سەردانیکردنی پزیشک و بەدواداچونی پزیشکی جار جار و پشکنین کردنی کۆ ئەندامی نێرینە یان مێینە و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە ڕێکارگەڵێگی گرنگ و کاریگەرن بۆ ڕێگەگرتن لە هەوکردن بەم نەخۆشییانە.

کوتان دژی نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان

ڕێگەیەکی کاریگەر بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە راگوێزراو و هەوکردنە سێکسییەکان بریتییە لە کوتان دژی ئەو جۆرە ڤایرۆسانەی کە دەبنە هۆکاری تووشبوون بە بەشێک لەم نەخۆشییانە، کوتانی دژی ڤایرۆسی پاپیلۆمای و کوتانی دژی ڤایرۆشی ئاوسانی جگەری جۆری سی مرۆڤ لە دیارترین و باوترین کوتەنەکانی ئەو جۆرە نەخۆشییانەن.

خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیرکردن لەسەر نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان

ڕەنگە بۆ ئەندامانی سەر بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە کوردستان ئاسان نەبێت کە سەردانی نۆرینگە پزیشکییەکان بکەن بەڵکو هەندێک جاریش مەترسیدار دەبێت، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە کە ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە پێش وەختە لەسەر ئەو نەخۆشییانە بخوێننەوە و بە دوای زانیاری لەسەر هۆکاری نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێیان لە کتێب و وێپگە ئەلکترۆنییەکان بگەڕێن.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts