fbpx

پێویستت بە هاوڕێیەکە لێت تێبگات؟ ئەم وتارە بخوێنەوە

پێویستت بە هاوڕێیەکە لێت تێبگات؟ ئەم وتارە بخوێنەوە

Goran Y.

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Jun 12, 2022

هاوبەشکردن:

06/29/2022

چەند سالێک لەمەوبەر یەکترناسین و پەیوەندی بەستنی کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە زۆر زەحمەت وسنوورداربوو، بەڵام ئەمرۆ خۆشبەختانە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەنتەرنێت و تەکنەلۆژیا ئەو سنوورانە بەرەو نەمان چوون. لە پاڵ ئەوەی لە بەشێک لە وڵاتان پشتگیری لە تاکەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکرێت و مافەکانیان دابین دەکرێت، ئێستا دەیان بەرنامەی مۆبایل و تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ یەکتری ناسین و هاوڕێیەتی و پەیوەندی دروست کردن بەردەستن کە وا دەکات کەسانی هاوڕەگەزخواز ئاسانتر لە جاران هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوتاکەکانیان دروست بکەن و حەز و ئارەزوو تەنانەت خەمەکانیشان هاوبەشی یەکتر بکەن.

لە ڕاستیدا تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی یەکترناسین وەک هەر شتێکی تر شمشێری دوو سەرە، ئەگەر چی لەوانەیە بەکارهێنەر ڕووبەڕووی ڕەفتاری نەشیاو و ناشیرین ببێت بەڵام ناتوانرێت ئەوە بشاردرێتەوە کە ئێستا ئەم تۆڕانە بووەتە باوترین ئامرازی یەکتر ناسین و پەیوەندی بەستنی جیاڕەگەز و هاوڕەگەزخواز بەڵکو ئێستا بووەتە دیارترین ئامراز بۆ دۆزینەوەی هاوسەر و بەستنی پەیوەندی درێژخایەن.

یەکێک لەو ئالەنگارییانەی کە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ڕووبەڕووی دەبێتەوە تەندروستی دەروونییه بە تایبەتی لە وڵاتانی جیهانی سێیەم کە تێیدا هاوڕەگەزخوازی هێشتا تاوانە. پسپۆران هەبوونی هاوڕێ و هاوبەش بۆ گۆڕینەوەی هەست و خۆشی و خەم لەگەڵ یەکتری بە گرنگ دەزانن. بەڵام ڕەنگە پرسیار بکەیت و بڵێت من کە هێشتا خواستی ڕەگەزی خۆم ئاشکرا نەکردووە چۆن هاوڕێیەتی دروست بکەم؟ تەکنەلۆژیا وەڵامی ئەم پرسیارەی پێیە، ئێستا دەیان تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەرنامەی مۆبایل بەردەستن بۆ دروست کردنی هاوڕێیەتی لەسەر بنەمای ئارەزوو و خواستی ڕەگەزی هاوبەش کە بێگومان یارمەتیدەر دەبن بۆ دەڕبڕینی هەستەکانت لەگەڵ کەسانی تری ناو هەمان کۆمەڵگە کە هەمان ئالەنگارییان هەیە لە ژیان.

تۆڕەکانی یەکتر ناسین و ژوان بەستن چیین؟

ئەم تۆڕانە بریتییە لەو پلاتفۆرمانەی کە لە کۆمپیوتەری کەسی و مۆبایلە زیرەکەکاندا هەیە بە مەبەستی دروست کردنی هاوڕێیەتی و پەیوەندی دروست کردن. هەموو کەس دەتوانێت هەژماری کەسی لەو تۆڕانە دروست بکات و زانیارییە کەسییەکانی وەکو ناو و تەمەن و خواستی ڕەگەزی و شوێن بار بکات بە مەبەستی دۆزینەوەی گونجاوترین کەس بۆ هاوڕێیەتی یان ژوان بەستن کە بە پێی لۆگاریتمێکی تایبەت کە بۆ ئەم ئەپانە داڕێژراون دروست کراون. دوای ناسینی یەکتری و قسە کردن بەکارهێنە دەتوانێ بریار بدات کە ئایا دەیەوێ لەو پەیوەندییە بەردەوام بێت یان نا وە دەشکرێ ئەو پەیوەندییە ئەلکترۆنییە یەکتربینی لە دواوە بێت ئەمەش دوای چەندین جار گفتۆگۆکردن و پەیوەندی کردنی تەلەفۆنی بە ڕێگەی ڕاستەوخۆ یاخود لە رێگەی چات کردن.

نهێنییەکە لە چۆنییەتی بەکارهێنانیاندایە، کە هاوبەشان و بەکارهێنەران دەبێت زۆر بەئاگاییەوە بەکاربهێنن تا لە کەسی بەرامبەر دڵنیانەبنەوە زانیاری کەسی ورد هاوبەش نەکەن.

گرایندەر Grinder

گرایندەر یەکێکە لە هەرە ناودارترین بەرنامە مۆبایلەکانی هاوڕێیەتی دروست کردن و ژوان بەستنی نێوان هاوڕەگەزخوازان لە جیهان، کە بەکارهێنەر دەتوانێ هەژماری کەسی بە شێوەیەکی نهێنی و تەواو نەناسراو دروست بکات بێ ئەوەی پێویست بکات زانیاری کەسی بۆ کردنەوەی هەژمارەکە بار بکات. ئەم بەرنامەیە شوێنی هەموو بەکارهێنەرانی بە شێوەیەکی ورد بەکاردێنی کە ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ دۆزینەوەی نزیکترین کەس لێیان لەو شوێنە جوگرافییەی ئەم بەرنامەیە بەکاردێنن.

دەتوانی لە ڕێگەی فلتەرکردنی بەکارهێنەرەکان بە پێی تەمەن و ئاکارەکانی کەسی ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە نزیکترینن لە سەلیقە و ئارەزووی خۆت، دەشتوانی جۆری ئەو پەیوەندییە دیاری بکەیت کە دەتەوێ، تەنیا هاوڕییەتی، یەکتر بینین یاخود ژوان بەستن.. تاد بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە یاخود ڤیدیۆ بە شێوەیەکی تەواو نهێنی پارێز بنێرێت بۆ  کەسی دڵخوازی خۆی. گرتنەوەی چات و وێنە و ڤیدیۆ لە گرایندەر بەردەست نییه بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە هێشتا هاوڕەگەزخوازی قەدەغەیە ئەوەش بۆ زیاتر سەلامەتی بەرکاهێنەران و پاراستنی زانیارییەکانیان. گرایندەر لە ١٩٠ وڵات بەکاردەهێنریت و بە یەکێک لە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی نێوان هاوڕەگەزخوازان دادەنرێت لە جیهاندا کە تاوەکو ئێستا حەوت ملیۆن کەسی تێدا تۆمارکراوە.

هۆڕنێت Hornet

هۆڕنێت تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە تایبەتە بە هاوبەشانی هاوڕەگەزخواز. یەک شت کە هۆڕنێت لە تۆڕە هاوشێوەکانیتر جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە بەکارهێنەر لە هۆڕنێت پێویستی بە هەژمار نابێت بۆ بینینی پرۆفایلی بەکاهێنەرانتر و تەنانەت دەتوانێت بە بێ هەژمار نامە بۆ کەسی بەرامبەر بنێرێت. بێ گومان ئەگەر هەژمار دروست بکەیت و بەشێک لە زانیاری کەسیت بەکاربێنی ئەوا تایبمەتمەندی زیاترت بۆ دەکرێتەوە.

لە پاڵ خزمەتگوزاری چات کردن و ناردنی وێنە و ڤیدیۆ، هۆڕنێت خاوەنی ئامرازە گەڕانێکی زۆر بە هێزە کە بەکارهێنەران دەتوانن هاوڕێ یاخود هاوبەشی دڵخوازی خۆی لە ڕێگەی نازناوی بەکارهێنان یاخود خواستی رەگەزی بدۆزێتەوە بە پێی سەلیقە و ئارەزووە هاوبەشەکان.

تیندەر Tinder

تیندەر بەرنامەیەکی مۆبایلی ئەمەریکی فراوانە بۆ یەکتر ناسین و ژوان بەستنی ئەلکترۆنی کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بە شێوەیەکی نەناسراو کلیک لەسەر دوگمەی بەدڵبوون یاخود بە دڵنەبوونی پرۆفایلەکان بکەن کە بە پشت بەستن بە خواست و سەلیقە و ئارەزووە هاوبەشەکان بۆ کەسی بەکارهێنەر دەردەکەوێت. لە ڕاستیدا تیندەر زیاتر بۆ یەکتر ناسین و ژوان بەستنە نەوەک بۆ پەیوەندی درێژخایەن، بۆ ئەوەیە بەکارهێنەران زیاتر لە ئارەزوو و حەزەکانی یەکتر ئاشنا بن و کاتێکی خۆش بەسەربەن و ئەزموون وەربگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیندەر بووەتە ئامرازێکی یەکتر ناسین. یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەو تۆڕە ڤێدیۆ چاتە کە لایەنی سێیەم ناتوانێ سیخوڕی بەسەرەوە بکات.

تیندەر بە خۆڕاییە مەودای بەکارهێنانی زیاتر لە 190 وڵات دەگرێتەوە، بەڵام پلانی بەشداریکردنی سەرسوڕهێنەرشی وەکو پڵەس و زێرینی هەیە کە تایبەتمەندی زیاتر بۆ بەکارهێنەران دەکاتەوە. بەکارهێنانی تیندەر سنووری نییه کەسانی جیاڕەگەز و هاوڕەگەزخواز دەتوانن بەکاری بهێنن.

سکراف Scruff

سکرەف بەرنامەیەکی تری هاوڕێیەتی و پەیوەندی دروست کردنە، کە زیاتر کەسانی هاوڕەگەزخواز و دووڕەگەز و ڕەگەزگۆڕاو ئامانجی بەرنامەکەیە. دوای دروست کردنی هەژمار و دانانی بەشێک لە زانیارییەکان، بەکارهێنەر دەتوانێت بەکارهێنەری هاوئارەزوو بدۆزێتەوە ئەویش بە بەکارهێنانی خوارزمییەکی تایبەت کە بۆ ئەم بەرنامەیە دروست کراوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانی وێنەی جوڵاو لە چاتەکانی بەکاربێنی.

ئۆکیوپید okcupid

ئۆکیوپید لەسەرەتا وەکو وێبگەیەکی ئەلکترۆنی بۆ یەکتری ناسین و ژوان بەستن لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ئەمەریکا دروست کرا، دواتر کرایە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی گەورە و لە پاڵ وێبگەکە ئەپێکی ئەلکترۆنی بۆ مۆبایل خرایە بەردەستی بەکارهێنەران.

ئۆکیوپید پاڵپشتی کەسانی هاوڕەگەزخواز و دووڕەگەز و ڕەگەزگۆڕاو دەکات بە خستنە بەردەستی ٢٢ هەڵبژاردە بۆ کەسانی جیاڕەگەز و ١٣ بژاردەی خواستی ڕەگەزی بۆ هاوڕەگەزخوازان بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە پێی خواستی ڕەگەزی خۆی بەکاری بێنێ کە ساڵانە ٩٠ ملیۆن کەس لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیە یەکتری دەناسن. دروشمی ئۆکیوپید (ژوان بەستن شایەنی باشترینە).

جگە لەو تۆڕ و بەرنامە مۆبایلانەی کە لەسەرەوە باسمان کردن هێشتا بەرنامەی تری وەکو گەی ستریت و ئی هارمۆنی و زۆسک و جاکێد و دەیان بەرنامەی تر هەیە کە بەکارهێنەران دەتوانن بە پێی ئارەزوو و حەزە هاوبەشەکان سوودیان لێ وەربگرن.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts