fbpx

خۆشەویستی حەڵاڵە: مزگەوتێک ئاڵای پەلکەزێڕینە هەڵدەدات

خۆشەویستی حەڵاڵە: مزگەوتێک ئاڵای پەلکەزێڕینە هەڵدەدات

Goran Y.

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Jul 12, 2022

هاوبەشکردن:

07/05/2022

مزگەوتێک لە بەرلین کە وەک یەکەمین مزگەوتی لیبرالی لە ئەلمانیا خۆی دەناسێنێت، پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ڕاگەیاند وە بە بۆنەی یادەکانی مانگی سەربەرزی ئاڵای سەربەرزی و دروشمی خۆشەویستی حەڵاڵە لەسەر دیوارەکانی مزگەوتەکە بەرزکردەوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە رۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاوکراوەتەوە، مزگەوتی ئیبن ڕوشد-گۆتە لە ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١-٧-٢٠٢٢ پێش ئەنجامدانی نوێژی هەینی؛ بە ئامادەبوونی ئیمام و مەلای مزگەوتەکە و نوێژکەران و ژمارەیەک لە چاڵاککوانانی مەدەنی و بەریگریکاران لە مافەکانی هاوڕەگەزخوازان ئاڵای پەلکەزێڕینەیان لەبەردەم دیواری مزگەوتەکە هەڵدا. بەشێک لە ئامادەبووان و نوێژکەران بە لەبەرکردنی تیشێرتێکی سپی کە ئاڵای پەلکەزێڕینەی لەسەر بوو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژەکەی ئەم مزگەوتە و مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ڕاگەیاند.

محمد ئەلکتاب پێشنوێژ و ئیمامی مزگەوتەکە لە لێدوانیکدا بۆ ڕادیۆی ئەڵمانی دۆیچە فیلە وتی  ئەم مزگەوتە شوێنیکی ئارامە بۆ هەموو کەسێک بە بێ گوێدانە جیاوازی ڕەگەزی یان جێندەری، لێرە کەسانی هاوڕگەزخوزانی موسڵمانیش دەتوانن لایەنە رۆحانییەکانیان ئەزموون و پراکتیزە بکەن.

لەسەر هەمان مژار، مارک ئێرک لیمان ئەندامی دەستەی کارگێری کۆمەڵەی مافی هاوڕەگەزخوازانی شەقامی کریستۆفەر وتی هەڵکردنی ئاڵای پەلکەزێڕینە لەسەر دیواری مزگەوتەکە نیشاندانی پاڵپشتییەکی یەکجارە گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، زۆر گرینکە جێگە بۆ هاوڕەگەزخوازان لە ناوەند و شوێنەکانی خواپەرستی بۆ هاوڕەگەزخوازان بکرێتەوە. هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە مرۆڤ لە یەک کاتدا دەشێت هەم هاوڕەگەزخواز بێت و هەمیش دیندار و خواپەرست.

لە درێژەی قسەکانی مارک باسی لە شوێنی سەلامەت بۆ هاوڕەگەزخوازان کرد وتی ناکرێت تەنیا باس لە شوێنی سەلامەت بۆ هاوڕەگەزخوازان لە شوێنە گشتییەکان و باڕ و یانەکان بکەین بەڵکو پێویستە تەنانەت شوێنەکانی خواپەرستیش بۆ هاوڕەگەزخوازان سەلامەت بن.

مزگەوتی ئیبن ڕوشد-گۆتە دەکەوێتە گەڕەکی موئابیت لە ناوەڕاستی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ناوەکەی لە تێکەڵەی ناوی فەیلەسوفی ئیسلامیی ئەندەلوسی و رۆشینگەر ئیبن ڕوشد لەگەڵ ناوى یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە فەیلەسووف و ڕەمزی کلتووری ئەڵمانیا پێکهاتووە کە شارەزاییەکی تەواوی لەسەر کلتوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو.

ئەم مزگەوتە پێش پێنج ساڵ لە ئەڵمانیا دروست کراوە، هەڵسوڕاوانی ئەم مزگەوتە پێیان وایە کە زۆرێک لە تابۆ و هێڵی سووری کلتوورە باوە هەڵەکانی کۆمەڵگە ئیسلامییەکانیان تێک شکاندووە بەو پێیەی ڕێگە بە هەموو کەمینەکان دەدەن بە هاوڕەگەزخوازانیشەوە لە ناو دیوارەکانی نوێژ بکەن.

سەیران ئەتیش خاوەنی ئەو دەستپێشخەرییە و دامەزرێنەی ئەم مزگەوتە بۆ دەزگای دوتشە فیلە ڕایگەیاند کە موسڵمانان بەرەنگاری تیرۆر و توندڕەوی دەبنەوە، ئێمە لەم مزگەوتە هەوڵ دەدەین کە ئیسلامێکی میانڕەو و هاوچەرخ و ئاشتیخواز نیشانی جیهانی بدەین، ناکرێت ئەم بابەتە بۆ توندڕەوان و کۆنەپەرستان جێبهێڵین.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

خۆشەویستی حەڵاڵە: مزگەوتێک ئاڵای پەلکەزێڕینە هەڵدەدات

  1. That’s a very good beginning to support humanity even more and try to understand each other despite being different; hope we can spread love and humanity even more regardless of gender and rice.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts