fbpx

دەربارەی ئێمە

یەکسانی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆیە کە کار لەسەر وەستاندنی لایەنگریی نەرێنیی میدیایی لەسەر ئەو بابەتانە دەکات کە پەیوەندیان بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەوە هەیە، هاوکات کار لەسەر بەرزکردنەوەی هۆشداری دەربارەی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات لە ناوچە کوردییەکان، و کار لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات بۆ ڕاپۆرتنووسین لەسەر ئەو ڕووداوانەی بەسەریان دێت.

یەکسانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی «کەمپینی ڕق» دژی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە تێدەکۆشێت، کە ساڵانێکی زۆرە لە عێراق درێژەیان پێ دەدرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی کەمپینەکان لایەنگریی میدیای و ڕاپۆرتاجی نادروستە سەبارەت بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە. یەکسانی لەڕێگەی داکۆکیی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کارەکانی ڕادەپەڕێنێت و هەوڵ دەدات ڕێگەخۆشکەری کۆمەڵگەیەکی باشتر بێت. یەکسانی جێگری ڕێکخراوەی لاڤەیە، کە ٢٠١٧-٢٠٢٠ چالاک بوو.

پەیام

یەکسانی دروست بووە بۆ هێزپێدانی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە کوردستانی عێراق، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشداری لەسەر کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، و وەستاندنی لایەنگریی میدیایی دژی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە.

دیدگا

وێنای کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە و داهاتوویەکی ئاشتیخواز دەکەین کە هەمووان هەست بە پارێزراوی بکەن تێیدا، ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە شێوەیەکی دروست مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و ئازاد و قبووڵکراو بن.

بەهاکان

هەمەجۆری و لەخۆگرتن

پەرۆشی

میهرەبانی

گەشبینی

ڕۆشنی

پەروەردە

دادپەروەری و یەکسانی

دیاربوون

پەیوەندیمان پێوە بکە

پێویستت بە خزمەتگوزارییەکە کە ئێمە دەتوانین پێشکەشی بکەین؟ دەتوانین یارمەتیت بدەین!