fbpx

دەربارەی تەندروستی دەروونی

تەندروستیی دەروونی

دەربارەی تەندروستی دەروونی

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Jan 07, 2022

هاوبەشکردن:

01/15/2022

یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکان کە زۆرجار فەرامۆش دەکرێت بابەتی تەندروستی دەروونییە، ئەویش بە هۆکاری جەنجاڵ بوونی ژیان و هەروەها زۆربوونی ئەو هۆکارانەی کە وا دەکات زیاد لە پێویست بیربکەینەوە، هەڵبەت کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە تەواوی دنیا و بە تایبەت لە کۆمەڵگە داخراوەکانی وەک رۆژهەڵاتی ناوەراست هەر لە سەرەتای ناسینەوەی هەستەکانیان بەرەوڕووی زۆرترین ئاستەنگ و قورسایی دەبنەوە لەسەر ئاستی خوودی و هەروەها ژینگەیی کۆمەڵایەتی.

هەموو ئەو ئاستەنگانە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی توشبوون بە پەشۆکانە دەروونییەکان، وە بەداخەوە بەهۆی گرنگی نەدان بە بابەتەکانی وابەستە بە تەندرووستی دەروونی و بەردەوامی نالەباری لە ژینگەی کۆمەڵایەتیدا ئەو پەشۆکانە دەرونیانە بەرەو قوڵبوونەوە دەچن.

بۆیە زۆر گرنگە لەکاتی هەستکردن بە دڵتەنگی و نائارامی بەردەوام و نا چالاکی بە زووترین کات داوای یارمەتی بکەیت.لێرەدا چەند هەنگاوێکی گرنگ ئەخەینە روو کە دەکرێت سوودی لێوەربگریرێت لە کاتی هەستکردن بە نائارامی و پەشۆکانی دەروونی.

داوای یارمەتی بکە

یەکەمین هەنگاوە و زۆر گرنگە کە داوای یارمەتی لە کەسانی باوەرپێکراوی نزیک لەخۆت بکەیت یاخود پەیوەندی بکەیت بە یەکێک لە رێکخراوە مرۆییە لۆکاڵیەکان و داوای خزمەتگوزاری دەروونی بکەیت. یەکسانی بەردەوام لە خزمەتی بەڕێزتدایە لە هەرکاتێکدا کە پێویستت بە یارمەتی هەبێت.

هەستەکانت بناسەوە و لێی تێبگە

زۆرجار لە دەرئەنجامی پەشۆکانە دەروونییەکان چەندین نیشانە و بیرکردنەوەی ترسناک دێنە کایەوە. هەمیشە ئەوەت بیربێت کە ئەو هەست و بیرکردنەوانە هیچی پێناسەی کەسایەتی تۆ ناکات بەڵکو تەنیا دەرئەنجام و نیشانەی ئەو پەشۆکانە دەرونییەیە کە بۆت دروست بووە.

ڕۆتینی تەندروست

هەمیشە هەوڵبدە کە رۆتینی ژیانت تەندروست بێت و گۆرانکاری لەو خووانەدا بکەیت کە زەرەرمەند دەبیت پێیان. هەوڵبدە زوو بخەویت و زۆرترین ڕێژەی ئاو بخۆیتەوە وە هەوڵبدە دوور بکەویتەوە لە خواردنە قورس و چەورەکان. تا ئەتوانیت کات لە هەوای پاک و لە ژینگەیەکی سەوز کات بەسەربەرە.

 ژوورەکەت ڕێکبخە

ژورەکەت ئەو ژینگەیە کە زۆربەی کاتەکانتی تێدا بەسەر ئەبەیت بۆیە پێویستە کە بەردەوام ڕێکخراوو ڕوناک بێت لەو کاتەی کە تێیدایت وە لە کاتی خەمباریدا هەرگیز لە ژورەکتتدا مەمینەرەوە و هەوڵبدە بچیتە ژورێکی تر یاخود بچیتە دەرەوە.

 کات بۆ ئەو شتانە تەرخان بکە کە دڵخۆشت ئەکەن

وەک هەر چالاکیەک کە خۆت چێژی لێوەرئەگریت هەوڵبدە بە پێی پێویست کاتی  بۆ تەرخان بکەیت.

بنووسەوە

دەفتەرێک تەرخان بکە بۆ نووسین و دەربڕینی ئەو هەست و بیرکردنەوانەی کە رۆژانە پێیدا تێەپەڕیت. هەوڵبە بێسنوور خۆت دەرببڕیت و هیچ شتێک لە ناخدا نەهێڵیتەوە.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts