fbpx

ڕێکخراوەی هيومن ڕایتس واچ ڕەخنەی لە کوردستان گرت لەسەر کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

ڕێکخراوەی هيومن ڕایتس واچ ڕەخنەی لە کوردستان گرت لەسەر کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Mar 04, 2022

هاوبەشکردن:

03/26/2022

لە ڕاپۆرتێکدا کە چوارشەممە لەلایەن هیومان ڕایتس واچەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەی دۆخی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە لە عێراق و هەرێمی کوردستان،

تێیدا داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە کە کۆتایی بە توندوتیژییەکان بهێندرێت بەرامبەر بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە. لە ڕاپۆرتەکەدا هیومان ڕایتس واتچ ئاماژەی بە شکستی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە کردووە لە دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی وڵاتەکەدا، هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی کورد و عێراقی دەکات کە ” لێکۆڵینەوە لە تەواوی ئەو ڕاپۆرتانە بکرێت کە لەبارەی گروپە چەکدارەکانەوە و توندوتیژییەکانەوە بەردەستن لەبەرامبەر خەڵکانێکدا کە کراونەتە ئامانج بەهۆی خواستی ڕەگەزی و دەربڕین و شوناسی جێندەرییانەوە؛ داوایان لەدژ بەرز بکەنەوە و ئەو کەسانەی لەم تاوانانە بەرپرسن دادپەروەرانە بە سزای خۆیان بگەیەنن؛ هەروەها بە ئاشکرا ناڕەزایی لە دژی ئەم تاوانانە دەرببڕدرێن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەیاندا ئاماژەان پێداوە کە ”حکومەت پێویستە تەواوی ڕێگاچارەکان بگرێتە بەر بۆ کۆتایهێنان بە ئەشکەنجەدان و دیارنەمان و کوشتن وتەواوی دەستدرێژییەکانی دیکە لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی و دەربڕینە جێندەرییەکان. هەروەها قەرەبووی خودی ڕزگاربووانی دەستدرێژی و خێزانەکانی ئەو قوربانیانەش بکاتەوە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژراون”. بەڵام سەرەڕای چەندین داواکاری هاوشێوە کە چەندین جار و لە چەند کاتێکی جیاوازدا بڵاوکراونەتەوە، کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە عێراق هێشتا بەدەست سزا و جیاکارییەکانی کۆمەڵگاوە دەناڵێنێت.

لەپاش ئەوەی هیومان ڕایتس واتچ داوای زانیاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، دیندار زێباری گوتی:
” پەناگەی سەلامەت بەردەستە لەپێناو ئازادانە ڕەفتارکردنی گروپ و تاکەکان”، هەروەها گوتی کە حکومەت و کۆمەڵگای شارستانی ” دەبێت هاوکاربن لە پاڵپشتیکردن و پارێزگاریکردن لە بنەما و بەها یاساییەکان”.

بەڵام لە هەمان ڕاپۆرتدا زێباری دان بەوەدا دەنیت کە ” بەپێی یاساکانی ژمارە ٣٩٣،٣٩٤ و ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی، لە خاڵی ١١دا بە ڕوونی ئاماژە بەو مەرجە دراوە کە هەر ڕەفتارێکی هاوڕەگەزخوازی کە بە مەبەستەوە یاخود بەبێ مەبەست ئەنجامبدرێت، لەدەرەوەی یاسایە و بە سزادان کۆتاییدێت”.

لەگەڵ ئەم دەقەدا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە کە ” ئاخۆ کوردستان چۆن دەبێتە شوێنێکی سەلامەت بۆ ئازادی تاک و گروپەکان لە کاتێکدا یاساکەت سێکسکردن لە نێوان دوو تاکدا ”کە بە مەبەستەوە یاخود بێ مەبەست بووبێت” بە دەرچوون لە یاسا لە قەڵەم دەدات؟! عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر بە ڕوونی نەیانتوانیوە بیسەلمێنن کە کوردستان جێیەکی سەلامەتبێت بۆ تاکەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts